داوای گەڕاندنەوەی ئەو وانەبێژانە دەکرێت کە دوورخراونەتەوە

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژی بەخشراو رایدەگەیەنێت ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی وانەبێژ بە هۆکاری جیاواز لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە و داوای گەڕانەوەیان دەکات بۆ سەر کارەکانیان.

سەنگەر ئەزوەر نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژی بەخشراو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لەدوای دروستبوونی قەیرانی دارایی و داخستنی دەرگای دامەزراندن بە شێوەیەکی نایاسایی، دامەزراندن بە شێوەی دادپەروەرانە وەستا مامۆستایانی وانەبێژ بوونە کۆڵەکەی سەرەکی بەرەوپێشچوونی پەروەردە لە هەرێم.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا مامۆستایانی وانەبێژ بە هەموو شێوەیەک پشتگوێ خراون و بەشێکیان جگە لەوەی ساڵانی خزمەتیان بۆ هەژمارنەکراوە لە خزمەت دوورخراونەتەوە کە ئەمە جێگای قبوڵ نییە، پێویستە وەزارەتی پەروەردە بیانگەڕێنێتەوە و بە شێوەی هەمیشەیی یان گرێبەست دایانبمەزرێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی ناردنی مووچە و بودجە لە بەغدادەوە دەدات

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم وەڵامی تۆمەتی ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەداتەوە لەبارەی مەرزی پەروێزخانەوە و دەشڵێت، “هەرێم پابەندییەكانی…
Total
0
Share