بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی پێداویستییەکانی نەخۆشخانەکانی ھەڵەبجە دابینکران

لەسەر بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی، مەکتەبی ئیدارە و دارایی گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێداویستییەکانی نەخۆشخانەکانی ھەڵەبجە دابیندەکات.

پاش داواکاریی بەپەلەی نەخۆشخانەکانی سنووری بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی پارێزگای ھەڵەبجە و نەمانی سووتەمەنی و گاز، بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی، مەکتەبی ئیدارە و دارایی گشتیی یەکێتی بڕی سووتەمەنیی پێویست و گازی بۆ سەرجەم نەخۆشخانەکانی سنووری ھەڵەبجە دابینکرد و چارەسەری کێشەکەیان کرا.

پێشتریش پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان لە سلێمانی “سوپاسی زۆر”ی خۆی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕاگەیاند بەهۆی “دابینکردنی بڕێکی زۆر باش و پێویستی دەرمان بە بڕی 41 ملیۆن و 500 هەزار دینار” بۆ نەخۆشخانەكەیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ فڕۆكەخانەى سلێمانى حەوت كەس بە شنگنی ساختەوە دەستگیركران

فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى دەڵێت، حەوت ڤیزای شنگنی ساختەیان ئاشكراكردووه‌، كە ‏خاوەنەكانیان دەیانویست لەڕێگای ترانزێتەوە بگەنە وڵاتی ئەڵمانیا.‏ فڕۆكه‌خانه‌كه‌ له‌…
Total
0
Share