وەزارەتی دارایی هەرێم پەیامێك ئاراستەی مووچەخۆران دەكات

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، مووچەخۆران و سوودمەندانی هەژماری من دەتوانن دڵنیاببنەوە پڕۆسەی بە بانكیكردنی مووچەخۆران بەردەوامدەبێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و سوودمەندانی هەژماری من دەتوانن دڵنیا ببنەوە پڕۆسەی بە بانكیكردنی مووچەخۆران بەردەوامدەبێت و پڕۆژەكەش تا دێت بەشداربوو و بانكی زیاتری تێدا بەشداردەبن.

پێشتریش فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە پڕۆژەی هەژماری من بەردەوامدەبێت و تا كۆتایی ئەمساڵ بەشداربووانی دەگاتە یەك ملیۆن مووچەخۆر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: هێزێکی زۆری پـ.ـارتی گەمارۆی ئەو ناوچە و گوندانەیان داوە کە هـ.ـەرکییەکان تیایاندا نیشتەجێن

هێزێکی زۆری پـ.ـارتی گەمارۆی ئەو ناوچە و گوندانەیان داوە کە هـ.ـەرکییەکان تیایاندا نیشتەجێن. سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد، هێزێکی زۆری پـ.ـارتی…
Total
0
Share