%17 ی داهاتی ئاوی سلێمانی بۆ دوو پرۆژە خەرجدەکرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاریدا لە داهاتی 17% ی ئاوی ساڵی 2023 دوو پرۆژە لە سلێمانی جێبەجێبکرێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویکردەوە، لەسەر رێژەی 17%ی داهاتی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی و بەپێی پلانی ساڵی 2023 لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە فەرمانی خەرجكردنی زیاتر لە 486 ملیۆن دینار بۆ دوو پرۆژە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی دەرکراوە.

ئاشکراشیکرد، پرۆژەكان بریتین لە پرۆژەی دابینكردنی پۆستەر پەمی 750 m3/hr بە (200 m/head) بۆ پرۆژەی ئاوی (P.W.J) و جێبەجێكردنی پرۆژەی راكێشانی بۆریی ئاو بۆ بەهێزكردنی ئاوی گەڕەكی وڵوبە/236 لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: تەماتە و بەرهەمەکانی فشاری خوێن کۆنتڕۆڵ دەکەن

بابەتی دواتر

بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ناوی سێ کاندید دەهێنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share