لە پێناو پاراستنی بەرهەمی نیشتمانی هاوردەکردنی 42 بەرهەمی کشتوکاڵی قەدەغەیە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند هەماهەنگییان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی ئەو بەرهەمانەی کە هاوردەکردنیان قەدەغەکراوە و ژمارەیان 42 بەرهەمە.

مەهدی سەحەر، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، نزیکەی 42 بەرهەمی کشتوکاڵی لە لیستی قەدەغەکراوەکاندا بۆ هاوردەکردن، ئەوەش بەمەبەستی پاراستنی بەرهەمی نیشتمانی و دابینکردنیان بە نرخێکی گونجاو بۆ هاوڵاتییان.

باسی لەوەشکرد، دەستەی دەروازە سنوورییەکان و دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق – بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئابوری، بەدواداچوونی بەردەوام دەکەن بۆ رێگریکردن لە قاچاخکردنی هەر بەرهەمێکی کشتوکاڵی بۆ ناو عێراق.

دووپاتیشیکردەوە، زۆربەی ئەو بەرهەمانەی کە بە قاچاخ دەهێنرێنە عێراقەوە جێی متمانە نین و شیاوی خواردنی مرۆڤ نین و مەترسی تەندروستی بۆ هاوڵاتییان دروستدەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگیرکردنی پشکی هەرێم بە %14.14 لە بودجەدا چی لە دۆخی خەڵک دەگۆڕێت؟

بەدواداچوونێکمان بۆ کێشەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراقدا کرد؛ لەم ڕاپۆرتە شیکارییەدا، لێکەوتە ئابووری، کۆمەڵایەتی…
Total
0
Share