هەڵوێستی وەزیری دارایی عێراق لەبارەی ناردنی 618 ملیار دینارەكەوە ئاشكراكرا

سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغداد دەڵێت، “وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندووە هیچ گرفتێك لە ناردنی 618 ملیار دینارەكە نییە و لە چەند رۆژی داهاتوودا دەنێردرێت”.

فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغداد لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ناردنی 618 ملیار دینارەكە رەوانەی ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كرا بۆ تەئكیدكردنەوە كە ئاخۆ ئەو بڕیارە پێچەوانەی یاسای بودجە نییە وئەوانیش بە نووسراو وەزارەتی دارایی عێراقییان ئاگاداركردووە كە بڕیارەكەی حكومەتی عێراق تایبەتە بە ناردنی 618 ملیار دینارەكە هیچ گرفتێكی نییە.

وتیشی، “لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق قسەم كردووە و رایگەیاندووە، هیچ گرفتێك لە ناردنی 618 ملیار دینارەكە نییە و لە چەند رۆژی داهاتوودا دەنێردرێت”.

بابەتی پێشتر

بڕیاری لەسێدارەدان بۆ چوار لە بكوژانی ئارام عاسی بازرگانی شاری كەركوك دەركرد

بابەتی دواتر

سەعدی پیرە: یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی بەرەو ریاز بەڕێکەوت

ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی بە مەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی عەرەبی-چینی  بەغدادی بەرەو ریاز بەجێهێشت. نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی…
Total
0
Share