بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ناوی سێ کاندید دەهێنرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت تا ئێستا ناوی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران یەکلانەکراوەتەوە، ناوی سێ کاندیدیش ئاشکرادەکات.

سعود ساعدی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوودا ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە، لە ئێستادا ناوی سێ کەس وەک کاندیدی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنەکە دەهێنرێت کە ئەوانیش شەعلان کەریم، سالم عیساوی و مەحمود مەشهەدانی_ن، بەڵام ئەمانە کاندیدی یەکلاییکراوە نین بەهۆی جیاوازی بۆچوونی لایەنە شیعیەکان لەبارەیانەوە.

ئاشکراشیکرد، گەر ئەم پرسە بۆ ئەندامانی ئەنجومەن جێبهێڵرێت رەنگە کاتێکی زۆری بۆ یەکلاکردنەوەی بوێت.

بابەتی پێشتر

%17 ی داهاتی ئاوی سلێمانی بۆ دوو پرۆژە خەرجدەکرێت

بابەتی دواتر

هەڤاڵ ئەبوبەکر: پڕۆسەی خوێندن دەستپێدەکەینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی سەردانی روسیا دەكات

بڕیارە سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی بگاتە روسیا و لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆببێتەوە. نوسینگەی رۆژنامەوانیی كرملین…
Total
0
Share