توێژینەوەیەک: تەماتە و بەرهەمەکانی فشاری خوێن کۆنتڕۆڵ دەکەن

توێژینەوەیەکی نوێی زانستیی سەلماندویەتی خواردنی تەماتە و بەرهەمەکانی بە شێوەیەکی رۆژانە لە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن دەتپارێزێت.

توێژەران بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەکە حەوت هەزار و 56 کەسیان بەشداری پێکرد، کە لەژێر هەڕەشەی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان بوون و بەشداربووەکانیان کرد بە چوار گروپی جیاوازەوە و هەریەکەیان بە رێژەی جیاواز بۆ ماوەیەک خرانە ژێر ئەزموونی خواردنی تەماتە.

لە کۆتایی توێژینەوەکەدا توێژەران بۆیان دەرکەوت ئەو کەسانەی رۆژانە زیاتر لە 110 گرام تەماتە دەخۆن فشاری خوێنیان کۆنتڕۆڵترە .
تەماتە جگە لەو سوودەی لە سەرەوە باسکرا دژە هەوکردنە و دژی کێشەکانی دڵ و شەکرەیە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە و فشەڵبوونی ئێسک ناهێڵێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند رێنماییەک لە وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی تای خوێنبەربوون لە جەژنی قورباندا

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم، چەند رێنماییەکی بۆ کۆنترۆڵکردنی تای خوێنبەربوون لە ماوەی جەژنی قورباندا، بڵاوکردەوە. بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی…
Total
0
Share