ئاگادارییەك بۆ شۆفێران

بەڕێوەبەرایەتیی چاككردن و پاراستنی رێگاوبانی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەكەینەوە كە پردی “ئاوەتەقیوەكە” لەسەر رێگای سلێمانی – چەمچەماڵ نۆژەندەكرێتەوە و چاكسازی لە جۆینەكانی دەكرێت و بۆیە بەشێك لە رێگاكە كراوە بە یەك ئاراستە (یەك ساید).

لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی چاككردن و پاراستنی رێگاوبانی چەمچەماڵدا هاتووە، لە ئێستادا رێگای ڕۆیشتن لە سلێمانی بۆ چەمچەماڵ داخراوە و هێمای هاتوچۆ دانراوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “پێویستە شۆفێران وریابن تاوەكو رێگاكە چاكدەكرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 فیدراسیۆنی پەنابەران: لەماوەی سێ ڕۆژدا 30 کۆچبەر لە ئاوەکانی یۆنان خنکاون

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران ژمارەی قوربانییان و ڕزگارکراوان، هەروەها ‏بێسەروشوێنبووانی نوقبوومی بەلەمەكانی کۆچبەرانی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ‏بڵاوکردەوە، کە دوایینیان…
Total
0
Share