لەبارەی بەردەوامی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزی کێلێ ڕونکردنەوە دەدرێت

دوای ئەوەی بەهۆی بۆردومانێکی سوپای تورکیاوە لە قەزای پشدەر، وا بڵاوکرایەوە، کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزی کێڵێ ڕاگیراوە، بەڕێوەبەری گومرگی ڕاپەڕین هەواڵەکە ڕەتدەکاتەوە.

جەوهەر ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری گومرگی ڕاپەڕین بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەو بۆردومانەی ئەمڕۆ لە ناحیەی هەڵشۆ کراوەتە سەر ئۆتۆمبیلێک نزیکەی 14 کیلۆمەتر لە مەرزی کێلێوە دوورە و هیچ کاریگەری لەسەر ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزەکە نەبووە”.

هاوکات بەکر وەیسی، بەڕێوەبەری ناحیەی هەڵشۆ بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەو کەسانەی لە ئۆتۆمبیلەکەدا گیانیان لە دەستداوە، ڕەگەزی نێرن و ئێستا تەرمەکانیان ڕەوانەی پزیشکی دادی کراوە بۆ ناسینەوە و ئاشكراکردنی ناسنامەکانیان”.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبیلێکیان لە گوندی کانی لانی سەربە ناحیەی هەڵشۆ لە قەزای پشدەر کردە ئامانج و چوار هاوڵاتیی تێدا کوژرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری خوێندنی باڵا: هەر كەسێك دەستێوەردان لە تاقیكردنەوەكاندا بكات رووبەڕووی سزا دەكرێتەوە

وەزیری خوێندنی باڵا دوای بەسەركردنەوەی هۆڵی تاقیكردنەوەكانی توانستی زانستی رایدەگەیەنێت، هەر کەسێک کەمتەرخەمى یان دەستتێوەردانى ناڕەوا لە پرۆسەکەدا…
Total
0
Share