لەماوەی 24 كاتژمێردا تەنها یەك كەس لە هەرێم بە كۆرۆنا مردووە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێردا 97 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، تەنها یەك كەسیش بە هەمان هۆكار مردووە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا ئەمڕۆ یەكشەممە 3ی كانونی دووەم ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان 97 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای سلێمانی بووە كە 48 كەس توشبوون”.

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، “لەو ماوەیەدا تەنها یەك توشبووی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە كە دەكەوێتە پارێزگای هەولێر”.

ژمارەی ئەو كەسانەشی لەو ماوەیەدا چاكبوونەتەوە بریتییە لە 995 كەس.

وردەكاریی توشبوون و مردن و چاكبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم..

زیاتر بخوێنەوە.. کۆرۆنا لە ساڵی 2020 دا چی بەسەر هاوڵاتییانی هەرێمدا هێنا؟

بابەتی پێشتر

کارەبای سلێمانی لەبارەی ماوەی پێدانی کارەبای نیشتمانییەوە ڕونکردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

ئارسیناڵ خۆی لە سۆکراتیس دەدزێتەوە و دوو یانە داوایانکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share