ئارسیناڵ خۆی لە سۆکراتیس دەدزێتەوە و دوو یانە داوایانکردووە

سۆکراتیس لە یانەی ئارسیناڵ کۆتاییهاتووە و دوو یانەی دیکە داوای گواستنەوەی دەکەن

یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی هەوڵەکانی بۆ نوێکردنەوەی بۆندی سۆکراتیس پاپاستاپۆلۆس وەستاندووە، لە ئێستادا دوو یانەی گەورە داوای گواستنەوەی دەکەن.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ئاشکرایکردووە، سۆکراتیس لە ساڵی 2018وە لە یانەی ئارسیناڵ یاریدەکات و وەرزێکی تەواوە هاوشێوەی مەسعود ئوزێل لە پێکهاتەکانی گانەرز بۆ پریمەرلیگ و خولی یانە پاڵەوانەکان دوورخراوەتەوە.

سۆکراتیس بە پێچەوانەی یاریزانە ئەڵمانیەکەوە “ئوزێل” دەیەوێت بڕوات و چانسی یاریکردن لە یانەیەکی دیکە بەدەستبهێنێت، لە بەرانبەردا بەڕێوەبەرانی یانە ئینگلیزیەکە خۆیان لە نوێکردنەوەی بۆندەکەی دزیوەتەوە و دەرگای ڕۆیشتنیان بۆ واڵاکردووە.

بەپێی زانیارییەکان، هەریەک لە یانەکانی ناپۆلی و ناپۆلی و فەنارباخچە داوای بەرگریکارە یۆنانییەکەیان کردووە.

ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی پێشبینیکردووە، سۆکراتیس پەیوەندی بە ناپۆلیەوە بکات، بەوپێیەی لە پێشوودا بەدرێسی یانەکانی جێنەوا و میلانەوە لە خولی ئیتاڵیا ئەزمونی یاریکردنی وەرگرتووە.

بۆندی سۆکراتیسی تەمەن 32 ساڵ لە هاوینی 2021 لەگەڵ ئارسیناڵ کۆتاییدێت، لەلایەن ماڵپەڕی ترانسفێرمارکتەوە نرخەکەی بە چوار ملیۆن خەمڵێنراوە، بەڵام چاوەڕواندەکرێت ئەو نرخە بۆ یانەی ناپۆلی بەرزببێتەوە و بگاتە سنوری 10 ملیۆن یورۆ.

بابەتی پێشتر

لەماوەی 24 كاتژمێردا تەنها یەك كەس لە هەرێم بە كۆرۆنا مردووە

بابەتی دواتر

وەزارەتی بازرگانی: لە 2020دا قەبارەی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان کەمیکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ له‌ گاڵاته‌سه‌رای برده‌وه‌ و گه‌یشته‌ چاره‌کی کۆتایی یوروپالیگ

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، چوار ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی یوروپالیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی به‌رشلۆنه‌ و ئاتالانتا بێرگامۆ سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی چاره‌کی…
Total
0
Share