بە تۆمەتی دزینی باڵندە دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

بەتۆمەتی دزینی ژمارەیەک باڵندە بە بەهای چوار ملیۆن دینار، دوو تۆمەتبار دەستگیرکران.

بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە فرۆشتگاكەی ژمارەیەك باڵندەی جوانی لێبراوە، كە بڕی پارەكەی بە نزیكەی چوار ملیۆن دینار دەخەمڵێندرێت، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد.

لە راگەیاندراوەکدا هاتووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی دەربەندیخانی سەر بە بەشی پۆلیسی دەربەندیخان دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتباران بووە .

باس لە ئەوەش کراوە، لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران، أ،ع،ع  لەدایبكبوی 2004، ب،ع،ع لەدایبكبوی 2000 بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێك و ژمارەیەك لەو باڵندە دزراوانەدا گیرا.

بابەتی پێشتر

ھاتوچۆی سلێمانی: بەشی سەرپێچی ئۆتۆمبێل نوێکراوەتەوە و دەتوانن بزانن چەند سزاتان ھەیە

بابەتی دواتر

وتەبێژی حکومەتی هەرێم: وەفدەکە گەیشتە بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share