ھاتوچۆی سلێمانی: بەشی سەرپێچی ئۆتۆمبێل نوێکراوەتەوە و دەتوانن بزانن چەند سزاتان ھەیە

بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی بەشی سەرپێچی ئۆتۆمبێلی نوێکردووەتەوە و دەڵێت، “ھەر کەسێک ئارەزوومەندە بزانێت چەندێک سزای ھەیە دەتوانێت لێرەوە تەماشای بکات.”

لینکی زانینی سەرپێچییەکان

بۆ ئەو کەسانەی نازانن چۆن میکانیزمەکە بەڕێوەدەچێت، دوای چوونە ناو بەشی زانینی سزاکان جۆری سووڕاو دیاری دەکرێت و پاشان ژمارەی ئۆتۆمبێلەکە دەنوسیت، چ نوێ یاخود کۆن، ئەگەر نوێ بێت پێویستە پیتە ئینگلیزییەکەشی لەگەڵ بنوسرێت، پاشان ژمارەی ساڵانە دەنوسیت، بەبێ ئەوەی سفری یەکەم بنوسیت و پاشان گەڕان دەکەیت.

جێگەی ئاماژەیە، ھاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، “ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە دوای بەرواری ( ١ – ٩ – ٢٠١٤ ) مامەڵەیان بۆ کراوە دەتوانن سزاکانیان لەو لینکەوە ببینن بە پێچەوانەوە دەتوانن سەردانی بەڕێوبەرایەتی ھاتووچۆ بکەن بۆ زانینی سزاکانیان.”

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ئێستادا داشکاندنێک کراوە بۆ سزای سەر ئۆتۆمبێل لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە کە ٢٠% و دوای ٢٨ی مانگی شوبات تەواو دەبێت، لەدوای ئەو ماوەیە ھەر کەس قەرزار بێت و لەماوەی مانگێکدا پارەکەی نەدات ئەوا بڕی سزاکەی دەبێتە دوو ھێنە بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم.

بابەتی پێشتر

جارێکی دیکە پیۆنگیانگ لە سنوورە دەریاییەکانی لەگەڵ سیئۆل سەرقاڵی مەشقکردنە

بابەتی دواتر

بە تۆمەتی دزینی باڵندە دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share