وه‌زاره‌تى دارایی خشته‌یه‌كى نوێی دابه‌شكردنى مووچه‌ى بڵاوكرده‌وه‌

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوری هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامى ده‌دات به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى تشرینى دووه‌م و ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ مووچه‌ى دوو شوێنى دیكه‌ دابه‌شده‌كات.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوری هه‌رێمى كوردستان به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، “ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ مووچه‌ى دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت”.

وتیشی، “ئه‌مڕۆ مووچه‌ى مانگى تشرینی دووه‌مى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی دابه‌شكرا”.

سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه‌، “ئه‌گه‌ربێت و 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداد له‌ واده‌ى خۆیدا ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم بكرێت دابه‌شكردنى موچه‌ خێراتر ده‌كرێت”.

بابەتی پێشتر

كوڕه‌كه‌ى قه‌زافی له‌ كاندیدبوون بۆ سه‌رۆكایه‌تیی لیبیا دوورخرایه‌وه‌‏

بابەتی دواتر

ئەوروپا ڕێگری و حكومەتی هەرێمیش تۆمەتباری كردن<br> كۆچبەرە گەڕاوەكانی بیلاڕوسیا هیچ هاوكارییەك نەكراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
11
Share