وتەبێژی حکومەتی هەرێم: وەفدەکە گەیشتە بەغداد

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کەمێک بەر لە ئێستا وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەشتە بەغداد و بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هەمواری بودجە و تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی هەریم بابەتی گفتوگۆ دەبن، لەگەڵ حکومەتی ناوەندی.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، وەفدەکە گەیشتوونەتە بەغداد و سێ پرس تاوتوێ دەکەن، بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هەمواری یاسای بودجەو تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت، “حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدوای گەیشتنە بەچارەسەری کۆتایی لەسەر ئەم پرسانە.”

لەلایەکی دیکەشەوە، وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، وەفدەکە پێکهاتبوو لە ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکان و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و عەبدول حەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون و خالید هادی چاوشلی و دکتۆر محەمەد شاکر راوێژکار لەئەنجومەنی وەزیران و ژمارەیەک راوێژکارو بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: ئەگەر بافڵ جەلال تاڵەبانی پۆستی سەرۆککۆماری بوێت سبەی لە پۆستەکەدایە

سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرجەم مەرجە دەستوورییەکانی تێدایە و ئەگەر پۆستی سەرۆککۆماری بوێت، سبەی لە پۆستەکەدایە. بەگوێرەی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: هیوای منداڵبوون بۆ ژنێکی گەنج گەڕێندرایەوە

تەندروستیی سلێمانی، ڕایگەیاند، بە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەک هیوای منداڵبوون بۆ ژنێکی گەنج گەڕێندرایەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، ڕایگەیاند، لە…
Total
0
Share