وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بەفەرمی دان بە زانكۆی هەڵەبجەدا دەنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دواجار بەفەرمی دانی بە زانکۆی هەڵەبجەدا ناو هەموو ئەو ڕێوشوێنانەشی تەواو کردووە کە تایبەتن بە دانپێدانان.

وەزارەتەكە، لە نووسراوێكدا کە لە ڕۆژی 2022/4/18 دەریكردووە زانکۆی هەڵەبجەی بەفەرمی ناساندووە و هەموو ڕێوشوێنەکانی دانپێدانانیشی تەواوکردووە، ئەوەش وادەكات، لە ڕێبەری خوێندكاران بۆ وەرگرتنی ناوەندی جێگیر بکرێت.

زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ لە ساڵی 2010 به‌ فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دامەزراوە و لە شەش کۆلێژ پێکدێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان دەكرێت

پەرلەمانی كوردستان سبەی كۆدەبێتەوە و یەكێك لە بڕگەكانی دانیشتنەكە خوێندنەوەی دووەمە بۆ پێشنیازه‌یاسای به‌رده‌وامبوونی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان. بڕیارە…
Total
0
Share