ئێران.. ماتەمینیی گشتیی راگەیەندرا

ژمارەی گیانلەدەستدا بە تەقینەوەكەی كۆماری ئیسلامیی ئێران بەرزبووەوە و ماتەمینيی گشتیش راگەیەندرا.

میدیاكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاویانكردووەتەوە، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی دوو تەقینەوەكەی ئەمڕۆی پارێزگای كرمان گەیشتووەتەوە زیاتر لە 100 كەس و حكومەتی ئێران ماتەمینیی گشتی لەسەرتاسەری وڵاتدا راگەیاند.

هەر لەسەر رووداوەكەش، حكومەتی ئێران راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و هێرشەكەی بە “كردەوەیەكی تیرۆریستی” ناوبردووە و هاوكات ماتەمینیی گشتی لە سەرتاسەری وڵاتیشدا راگەیاند.

بابەتی پێشتر

هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دوادەخرێت

بابەتی دواتر

چەند رێنماییەک بۆ نەهێشتنی ورگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share