هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دوادەخرێت

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی تایبەتەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ناتوانێت لەو وادەیەی بۆ دیاریكراوە كە 25ی 2ی ئەمساڵە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامبدات، هەر بۆ ئەو مەبەستە نووسراوێك ئاراستەی سەرۆكایەتیی هەرێم دەكات كە لەو وادەیە ناتوانێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامبدات.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، دەبێت پێشوەختە بابەتە یاساییەكانی یەكلابكرێتەوە و دواتر بودجەی بۆ تەرخانبكرێت و لەهەمانكاتدا پەسەندكردنی لیستی حزب و كاندیداكان و گرێبەست لەگەڵ كارمەندان و راهێنانیان بەکارمەندان پێویستی بە کاتە و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ناتوانێت لەو وادەیە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامبدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاوات محەمەد: پێویستە حکومەت بە جددی کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی گواستنەوەی گشتی بکات

قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، “پێویستە حکومەت بە جددی کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی گواستنەوەی گشتی بکات”. ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی،…
Total
0
Share