توركیا.. دەیان كۆچبەری نایاسایی لە دەریای ئیجە ڕزگاركران

لە دەریای ئیجە لەلایەن تیمە توركییەكانەوە دەیان كۆچبەری نایاسایی ڕزگاركران، ژمارەیەكی زۆریان كۆچبەری عێراقی بوون.

نوێنەری دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران لە توركیا ئەمڕۆ دووشەممە 28ی كانونی یەكەم ڕایگەیاندووە، پاسەوانانی سەر سنووری تورکیا 30 کۆچبەریان ڕزگارکردووە، کە لەلایەن پاسەوانانی یۆنانەوە خرابوونەوە سنووری دەریایی تورکیا.

لە پرۆسەی ڕزگارکردنەكەدا 26 کۆچبەر لە سنووری کوساداسیەوە لە ئایدن ڕزگارکران و هێنرانەوە سەر وشکانی.

لوتكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، لە پرۆسەیەكی دیكەدا،  تیمێکی دیکەی پاسەوانانی تورکیا نێردرانە بۆزبورون لە موگلا، کۆمەڵێک کۆچبەری دیکەیان ڕزگارکرد کە بە هەمان شێوە لەلایەن پاسەوانانەوە لە سنوورەکانی یۆنان دوور خرابوونەوە.

نوێنەری دەزگای لوتکە ئەوەشی ئاشكراكردووە، لە هەمان کاتدا هێزەکانی جەندرمەی تورکی 124 کۆچبەریان لە دەریای ئیجە ڕزگارکردووە.

لەو ژمارەیە 57یان عێراقی بوون و 51 کەسی دیكەیان سوری بوون و 12شیان ئێرانی بوون، لەگەڵ چوار کۆچبەری ئەفغانی.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی كارەبای عێراق 5 ملیار دۆلار قەرزاری ئێرانە

بابەتی دواتر

نەتەوەیەكگرتووەكان داوای ئازادكردنی چالاكوانێكی سعودی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share