چەند رێنماییەک بۆ نەهێشتنی ورگ

ڕێگایەك بۆ ڕزگاربوون لە هەندێك لە چەورییەكان خواردنە

پزیشکێکی پسپۆڕی زانستی خۆراک چەند رێنماییەک بۆ نەهێشتنی ورگ و قەڵەوی ورگ دەخاتەڕوو.

د. کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک، کۆمەڵێک رێنمایی گرنگ بۆ ئەو کەسانە دەخاتەڕوو کە بەدەست گرفتی زیادبوونی ورگەوە دەناڵێنن.

ئەو پزیشکە رێنماییەکان بەمشێوەیە پۆلێن دەکات:

1-خواردنی خۆراکی کەم کالۆری و تەندروست :

– ژەمی بەیانی نانی جۆ یا گەنمەشامی یا شۆفان بخۆ لە بری نان و سەموونی ئاردی سپی ( ئاردی بۆر باشترە  هەمیشە) .

– خواردنی بڕی پێویست لە سەوزە و میوەی فرێش و کالۆری کەم لە نێوان ژەمەکان  لەگەڵ خواردنی قاپێک زەڵاتە چارەکێک پێش ژەمی نیوەڕۆ و ئێوارە ،  هاوشێوەی چێشتخانە و رێستۆڕانتەکان پێویستە  یەکەم جار زەڵاتەکە لە سەر سفرەکە دابنرێت، دواتر چێشت و خواردنەکە دابنرێت .

– خواردنی ماسی بەتایبەت ماسی سەلموون و سەردین کە دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا -3 هەفتەی سێ جار .

– بەکارهێنانی زەیتی زەیتون یا کەتان بۆ چێشتلێنان .

– بەکارهێنانی سرکەی سێو و زەنجەبیل و بیبەری تون و بەهارات لە ناو زەڵاتە و کەمکردنەوەی بڕی خوێی چێشت.

– خواردنی پاقلەمەنییەکان هەفتەی چەند جارێک.

– خواردنەوەی قاوە و چای سەوز، بەڵام بە تاڵی و بێ شەکر .

–  وازهێنان لەو خۆراکانەی چەوری ورگ زیاد دەکەن وەک شیرینی ئیشی هەویر، شەکر، خواردنەوە گازیی و کحولییەکان، خواردنی خێرا و ساردەمەنی و  ئاردی سپی و برنجی سپی ( لە بری برنجی سپی برنجی  قاوەیی یان بۆر کە لەسەری نوسراوە  ( brown rice ) یان ساوەر یان قەرەخەرمان بخۆ .

– خواردنی پیاڵەیەک یا دوو پیاڵە چەرەسی کاڵ و بێ خوێ رۆژانە وەک بادام ، فستق، گازۆ، گوێز .

2 – خواردنەوەی بڕێکی پێویست لە ئاو رۆژانە  لەگەڵ دوو پەرداخ ئاوی گەرم بە سکی ناشتا و خواردنەوەی  پەرداخێک یان زیاتر نیو کاتژمێر پێش ژەمە سەرەکییەکان .

3 -وەرزشکردن رۆژانە کاتژمێرێک یان زیاتر یا لانی کەم هەفتەی پێنج کاتژمێر بە تایبەت وەرزشی کاردیۆ، مەلەکردن، راکردن، پاسکیل سواری .

4 – نووستنی باش و تەندروست خاڵێکی سەرەکی چارەسەری ورگە و دوور کەوتنەوە لە کەمخەویی و شەونخوونی.

5 – دوور کەوتنەوە لە دانیشتنی زۆر، بە پێ رۆیشتن لە بری بەکارهێنانی  ئۆتۆمبێل ، بە کارهێنانی قادرمە لە جیاتی ئەسانسۆر .

6 – پەیڕەوکردنی  رێجیمی لۆکارب و کیتۆ و پڕۆتین و  هاوشێوەکانی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو .

7 – زۆر گرنگە هۆکاری  قەڵەوی  ورگ و کۆبوونەوەی چەوری لە ورگ دەست نیشان بکرێت و چارەسەر بکرێت  گەر بتوانرێت یا کەم بکرێتەوە  وەک کێشەی تێکچوونی هۆرمۆنەکان،  قەلەقی، خەمۆکی، هەروەها  جۆری قەڵەوی ورگ جیا بکرێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. لە شەش ڕۆژدا چوار هەزار تووشبووی سکچوون و ڕشانەوە داخڵی نەخۆشخانە کراون

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی سکچوون و ڕشانەوە ڕایگەیاند، ئەوانەی لە نەخۆشخانەکانن چارەسەریان بۆدەکرێت، تەنها…
Total
0
Share