حكومەتی نوێی لوبنان متمانەی پەرلەمانی بەدەستهێنا

نەجیب میقاتی، سەرۆك وەزیرانی نوێی لوبنان

دوای زیاتر لە ساڵێك بەسەر هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەت، ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی لوبنان متمانەی بە كابینەی حكومەت بەخشی.

نەبیهـ بڕی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی لوبنان ڕایگەیاند، حكومەتەكەی نەجیب میقاتی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بە كۆی 85 دەنگ لە بەرامبەر 15 دەست بەدەستهێناوە.

دەنگدانەكە ئەمڕۆ لە بینای ئەنجومەنی نوێنەران بە پشتیوانی فراكسیۆنی ڕەوتی نیشتمانی ئازاد و فراكسیۆنی ئایندە بەڕێوەچوو، لەكاتێكدا ژمارەیەك لە سەربەخۆكان دەنگدانیان بە حكومەتی نوێ ڕەتكردەوە.

بەپێی میدیا ناوخۆییەكان دوای دواكەوتنی دانیشتنەكەی پەرلەمان بۆ ماوەی زیاتر لە 40 خولەك بەهۆی پچڕانی تەزووی كارەباوە، پاش دابینكردنی سوتەمەنی بۆ موەلیدەكانی بیناكە دانیشتنەكە دەستپێكردووە.

لەمیانەی خوێندنەوەی بەیاننامەی حكومەت لە بەردەم پەرلەماندا نەجیب میقاتی ئاماژەی بەو دۆخە ئابوری و كۆمەڵایەتی و دارایی و بژێوییە دژوارە كرد كە وڵاتەكە پیایدا تێپەڕدەبێت و لە كەناری هەرەسێكی بێ پێشینە لە مێژوودا نزیكی كردووەتەوە.

بەخشینی متمانە بە حكومەتی لوبنان پاش زیاتر لە ساڵێك بەسەر هەوڵەكانی پێكهێنانی دێت، لەكاتێكدا وڵاتەكە بەدەست هەرەسهێنانی دۆخی ئابورییەوە دەناڵێنێت.

بابەتی پێشتر

خوێندكارێكی عێراقی بریندارە.. تەقەكردن لە زانكۆیەكی ڕوسیادا ڕوویدا

بابەتی دواتر

یەكێكیان بەنداوی چەقچەقە<br> دوو بەنداو لە سلێمانی دروستدەكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
2
Share