لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێ لە بازاڕەکانی دراو لە عێراقدا بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بۆ 152 هەزار و 250 بەرزبووەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشبینی دەکرا، ئەمڕۆ بەهای دۆلار نزمبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت، ئەمەش پاش ئەوەی بانکی ناوەندی بڕیاریدا سەرجەم مامەڵە ناوخۆییەکان بکات بە دراوی دینار.