نەتەوە یەکگرتووەکان: مانگی رابردوو نرخی جیهانیی خۆراک جێگیربوو

بەپێی داتاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ نرخی جیهانیی خۆراک جێگیر بووە.

تێکڕای پێوەرەکانی نرخی رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بەدواداچوون بۆ کاڵا خۆراکییە بازرگانییەکان دەکات لە ئاستی جیهاندا، لە مانگی حوزەیران 120.6 خاڵ بووە کە بەراورد بە مانگی ئایار رێژەکە گۆرانکارییەکی زۆری نییە، بەو پێیەی لە مانگی ئایار-دا 120.4 بووە.

پێش مانگی حوزەیران، پێوەرەکانی رێکخراوەکە، بۆ ماوەی سێ مانگ لەسەر یەک بەرزبوونەتەوە، دوای ئەوەی لە مانگی شوبات-دا نزمترین ئاستی لە ماوەی سێ ساڵدا تۆمارکردبوو.

رێژەکە بۆ مانگی حوزەیران 2.05% لە ئاستی ساڵێک پێش ئێستا دابەزیوە و بەڕێژەی 24.8% کەمترە لە بەرزترین ئاستی ساڵی 2022.

لە راپۆرتێکی جیادا رێکخراوەکە دەڵیت، بەرهەمهێنانی دانەوێڵە لە جیهاندا بۆ ساڵی 2024 بە نزیکەی حەوت ملیۆن و 900 هەزار تۆن بەرزبووەتەوە، واتە بەڕێژەی  0.3% زیادیکردووە و گەیشتووەتە دوو ملیار و 854 ملیۆن تۆن، ئەوەش بەراورد بە ساڵی 2023 زیادیکردووە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەرزشکارێکی ‌‎13‎ ساڵان سەرنجی جیهان بەلای خۆیدا رادەکێشێت

ڤایڤهاب سوریاڤانشی، ئەو وەرزشکارەیە کە بەهۆی ‏لێهاتووییەکەیەوە سەرنجی جیهانی بەلای خۆیدا راکێشاوە، بەجۆرێک لەلایەن ‏دەوڵەمەندترین یانەی هیندستانەوە گرێبەستێکی…
زیاتر ببینە

ئەمریكا: هێرشەکەی سوریا بە فەرمانی بایدن جێبەجێكرا و سەرۆک پارێزگاری لە ئەمریكییەكان دەكات

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئاشكرایكرد، هێرشەکەی ئەمڕۆی سوریا بە فەرمانی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریكا ئەنجامدراوە، حزبوڵاش دەڵێت، “ئەمریکا بەردەوامە…
Total
0
Share