هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

هاتوچۆی هەولێر، ئاگاداری ئەو شۆفێرانە دەکاتەوە کە مامەڵەکانیان بەهۆی سەری ساڵەوە بەسەرچووە، دوا مۆڵەتی نوێکردنەوەی  رۆژی چواری ئەم مانگەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەینەوە ئەوانەی مامەڵەکانیان بەهۆی پشووی سەری ساڵەوە بەسەرچووە ، دوا مۆڵەت بۆ نوێکردنەوەی مامەڵەکانیان  4ی کانونی دووەمی 2024 رۆژی پێنجشەممەیە.

ئاماژە بەوەش دەکات، “بۆیە تکایە لەو ماوەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکەن ، بۆ ئەوەی تووشی سزای دواکەوتن نەبنەوە”.

 

 

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

سودانی سامانەکەی خۆی ئاشکراکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share