پێدانی سەمون لە بری ئارد بە هاوڵاتییان لە ناوچەیەکی دیکەی بەغداد جێبەجێدەکرێت

وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، “یەکەم وێستگەی پڕۆژەی پێدانی سەمون لەبری ئارد بە هاوڵاتییان لە یەکەیەکی نیشتەجێبوون دەبێت دوای ئەوەی لە تاقیکردنەوەدا سەرکەوتوو بوو”.

تالیب حەسەن، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی سەباح ئەوەی خستووەتەڕوو، “یەکێک لە گرنگترین ئەو پڕۆژانەی لەمساڵدا جێبەجێدەکرێت پێدانی سەمونە لەبری ئارد بە هاوڵاتییان و هەر تاکێکی عێراقی 110 سەمونی پێدەدرێت بە نرخێکی کەم”.

ئەوەشی راگەیاندووە، “قۆناغی یەکەمی تاقیکاری لە ناوچەی کەرخ لە بەغداد لە یەکەیەکی نیشتەجێبوون دەستی پێکرد و سەرکەوتوو بوو، دوای تەواوکردنی رێکارە تەکنیکییەکان لە یەکەیەکی نیشتوجێبوونی دیکە لە بەغداد وەک سەرەتا پڕۆژەکە دەستپێدەکات و دواتر پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەگرێتەوە”.

ئەو بەڕێوەبەرە ئەوەشی ئاشکراکردووە، “بەو پێیەی زۆرێک لە هاوڵاتییان رەتیدەکەنەوە پشکی ئاردەکەیان وەربگرن یاخود بیفرۆشن بە بریکارەکە، دەتواندرێت بە پێدانی سەمون و نان لە رێگای کارتی ئەلیکترۆنییەوە پشتیوانی هاوڵاتییان بکرێت”.

بابەتی پێشتر

کەشوهەوای سبەینێ چۆن دەبێت؟

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share