بەخشینی پارە بە بیتکۆین بۆ هاوکاریی ئۆکرانیا گەیشتووەتە ملیۆنان

بڕی بەخشینی هاوکارییەکان بە سوپای ئۆکرانیا بە دراوی بیتکۆین لەسەرەتای دەستپێکردنی هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئەو وڵاتە، گەیشتووەتە پێنج ملیۆن دۆلار.

ڕۆژنامەی ئیندیپێندنتی بەریتانی ئاشکرایکرد، دامەزراوەی “Come Back Aliv” کە بارەگاکەی لە کیێڤە 130 بیتکۆینی وەرگرتووە کەدەکاتە بڕی 5.1 ملیۆن دۆلار.

بەپێی کۆمپانیای blockchain Elliptic، ئەو بڕە پارەیە بۆ هاوکاریکردنی سوپای ئۆکرانیا ڕەوانەکراون.

ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنت بڵاویکردەوە، پارەکە بەمەبەستی کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، کامێرای گەرمی بین و کەرەستەی دیکەی سەربازی بەکاردەهێنرێت.

دامەزراوەی Come Back Aliv کە ئەو بڕە بیتکۆینەی بۆهاتووە، لەساڵی 2014 دامەزراوە و لەساڵی 2018دا بۆیەکمجار دراوی دیجیتاڵی بیتکۆینی قبوڵکرد.

تۆم ڕۆبنسۆن گەورە شیکەرەوەی مەنەساتی دراوە دیجیتاڵییەکان blockchain Elliptic دەڵێت، “دەکرێت دراوە دیجیتاڵییەکان بەکاربهێنرێت بۆ پاڵپشتیکردن لەکاتی جەنگدا بە ڕەزامەندیی هەندێک لە وڵاتانی جیهان”.

بابەتی پێشتر

حزبەكەی مالكی: سەدر تاكلایەنانە عێراق بەڕێوەدەبات و كازمی نابێتەوە بە سەرۆك وەزیران

بابەتی دواتر

(NBA) مەیامی هیت لە لوتکەدا بەردەوامە و کلیپەرز لە لەیکەرزی بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share