سێ ماددەی نوێ بۆ بەشەخۆراكی هاوڵاتییان زیاد دەكرێت

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، پێشنیازكراوە چەند ماددەیەكی نوێ بۆ بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان زیادبكرێت و دەشڵێت، “ئەو پێشنیازە دەبێت لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگی لەسەر بدرێت و بودجەی بۆ تەرخانبكرێت”.

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمساڵ 10 بەشەخۆراك و ئارد بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشكراوە و هاوشێوەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەشەخۆراك دابەشكراوە و لە ساڵێكدا 10 بەشەخۆراك و ئارد بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت.

راشیگەیاند، پێشنیازكراوە چەند ماددەیەكی نوێ بۆ بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان زیادبكرێت كە بریتین لە (شیر،پەنیر و ئاردی سفر) بۆ ئەوەش دەبێت بخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و رەزامەندی لەسەر بدات و بودجەی پێویستی بۆ تەرخانبكرێت و دواتر ئاراستەی پەرلەمان دەكرێت و ئەگەر رەزامەندی لەسەر درا كاری پێدەكرێت.

بابەتی پێشتر

لیژنەی دارایی پەرلەمان رەخنە لە حكومەت دەگیرێت

بابەتی دواتر

یەكێتی لە پارێزگاكانی كەركوك، نەینەوا، دیالە و سەڵاحەدین كورسی بەدەستهێنا‍

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share