وەزارەتی پەروەردە: ئەو کەسانەی هەڕەشە دەکەن دەدرێنە دادگا

بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم، ئەو کەسانەی ھەڕەشە لەو بەڕێوەبەر و مامۆستایانە دەکەن، کە بایکۆتیان شکاندووە دەدرێنە دادگا.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، “ماوەیەکە چەندین ھەژمار، پەیج و گروپ لە سۆشیال میدیا، کەوتوونەتە بێڕێزیکردن و سوکایەتی و ھەڕەشە لە چەندین بەڕێوەبەری قوتابخانە لە پارێزگای سلێمانی کە دەستیان بە دەوامکردن کردووەتەوە”.

ئاماژە بە ئەوەشکراوە، “وەزارەتی پەروەردە بە رەسمی دەزگای ئاسایشی کوردستانی لەو ھەڕەشە و بێڕێزیکردنە ئاگادارکردووەتەوە و رایگەیاندووە، کە سکاڵای یاساییان ھەیە و دەیانەوێت رووبەڕووی دادگایان بکەنەوە و قبوڵی ناکەن بەڕێوەبەر و مامۆستایان بیانەوێت درێژە بە خوێندن بدەن و سوکایەتییان پێبکرێت”.

وەزارەتەکە دەشڵێت، ئەگەر دەرکەوت ھەریەک لەوانە و ئەدمینی ئەو گروپانە پلەی مامۆستایەتیان ھەیە، ئەو پلەیان بە بڕیارێکی رەسمی لێوەردەگرنەوە.

ئەوە لە حاڵێکدایە، زیاتر لە مانگێک بەسەر ئەو وادەیەدا تێپەڕیوە کە وەک دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێم دیاریکرا، بەڵام مامۆستایان بەهۆی ئەوەی مووچەیان پێنەدراوە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد، دواتریش بەشێکی مامۆستایان گەڕانەوە هۆڵەکانی خوێندن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە و خۆڵبارین بەردەوامدەبێت

کەشناسیی هەرێم، رایگەیاند، خۆڵبارین بەردەوامدەبێت و پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە: پێویستمان بە دابینکردنی 200 سمارت بۆرد هەیە بۆ ناوەندەکانی خوێندن

وەزارەتی پەروەردە، ڕایگەیاند، پێویستمان بە دابینکردنی 200 سمارت بۆرد هەیە بۆ ناوەندەکانی خوێندن. وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند،…
Total
0
Share