ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی بێسەروشوێنبووانە

ساڵانە لە رۆژی 30 ی ئابدا لە سەرانسەری جیهاندا زۆرینەی رێکخراوە مرۆییەکان و کەسوکاری ئەو کەسانەی بەهۆکاری جیاواز بێسەروشوێن بوون چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدەدەن و لەگەڵ دووپاتکردنەوەی ویستیان بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنبووان.

مێژووی دروستبوونی ئەم رۆژە دەگەڕێتەوە بۆ دەسپێشخەری كۆمەڵە و یەكێتی كەسوكاری دەستگیرکراوان و بێسەروشوێنكراوان لە وڵاتانی ئەمریكای لاتین، كە لە ساڵی 1981 دا ر‌ێكخراوێكی ناحكومیان دامەزراند لەكۆستاریكا كە نوێنەرایەتی ناوخۆی وڵات و هەرێمەكان و چەند وڵاتێكی دەوروبەری دەكرد وەك تۆڕ‌ێكی رێكخراوەكان دژ بەزیندانی نهێنی و بێسەروشوێنكردنی زۆرەملێ، كارو چالاكیان دەكرد لەچەند دەوڵەتێكی ئەمریكای لاتین.

کۆمیتەی ناوەندی خاچی سووری لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ساڵی 2023 دا هەزار و 500 حاڵەتی بێسەروشوێنبوون لە عێراق ناوەکانیان نوێکراوەتەوە چارەنووسی 361 کەسیان یەکلاکراوەتەوە و ئێسک و پروسکی 61 کەسیشیان دۆزراوەتەوە.

لە هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا یادی ئەم رۆژە دەکرێتەوە کە تەنها رۆژێکی ماوە بۆ 31 ی ئاب کە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیی هەرێمی کوردستان لەلایەن پارتی دیموکراتەوە بێسەروشوێن کران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی: ئەنجومەنی نوێنەران چاوەڕوانی ناردنی هەمواری یاسای بودجەیە لەلایەن حکومەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا هەموواری یاسای بودجە لە ئەنجومەنی وەزیرانە و هیچ وادەیەک…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیاسایەكی كشتوكاڵی و بڕیارێكی تایبەت بە چاكسازی پەسەندكرد

لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا پڕۆژەیاسای بەركاركردن و هەمواركردنەوەی پیادەكردنی یاسای كەرەنتینی كشتوكاڵیی فیدراڵی خرایەڕوو و پەسەندكرا و…
Total
0
Share