سەڵاحەدین بەهادین بە ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو هەڵبژێردرایەوە

سەڵاحەدین محەمەد بەهادین زۆرینەی دەنگی ئەندامانی كۆنگرەی بەدەستهێنا و بەئەمینداری گشتی ئە حزبە هەڵبژێردرایەوە.

هۆشیار عەبدوڵا، وتەبێژی كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان رایگەیاند، هەڵبژاردن بۆ ئەمینداری گشتی و ئەندامانی سەركردایەتی ئەنجامدرا و بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی كۆنگرە، سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین بەئەمینداری گشتی یەكگرتوو هەڵبژێردرایەوە.

وتیشی، “لە هەڵبژاردنی سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین وەك ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كە تەنها كاندیدی ئەو پۆستە بوو، 728 بەڵێ و 111 نەخێر و 25 دەنگی سپی هەبوون.

ئەوەشیخستەڕوو،”جیاكردنەوەی دەنگەكان بۆ ئەندامانی سەركردایەتی بەردەوامە و 30 ئەندام لەكۆی ئەو كەسانەی خۆیان كاندید كردووە وەك ئەندامی سەركردایەتی هەڵدەبژێردرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فرۆشتنی ژمارەی دڵخواز بۆ تابلۆی ئۆتۆمبێل لە هەڵەبجە دەستپێدەکات

هاتوچۆی هەڵەبجە، رایدەگەیەنێت، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، فرۆشتنی ژمارەی دڵخواز بۆ تابلۆی ئۆتۆمبێل دەستپێدەکات. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share