نرخی مریشك دابەزی

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، نرخی مریشك دابەزیوە و یەك كیلۆ بە 2 هەزار دینار لە كێڵگەپەلەوەرییەكان دەفرۆشرێت.

نازم عەبدوڵا سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا نرخی مریشك دابەزینی بەخۆوە بینیوە و یەك كیلۆ مریشك بە 2 هەزار دینار لە كێڵگەپەلەوەرییەكان دەفرۆشرێت و لەسەر خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان 2 هەزار و 800 دینار دەكەوێت.

وتیشی، “لە ئێستادا بەرهەمێكی زۆر لە كێڵگەكان هەیە و خاوەنی كێڵگەپەلەوەرییەكان زەرەرمەندبوون و لە هەمانكاتدا نرخی سووتەمەنیش بەرزبووەتەوە و زیانی زیاتری بە خاوەنی كێڵگەپەلەوەرییەكان گەیاندووە”.

بابەتی پێشتر

داهێنەری دەمانچەی كڵۆك كۆچی دوایی كرد

بابەتی دواتر

لە ماوەیەکی کەمدا ژمارەی کەسانی بێکار لە ئەمریکا زیادیکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێك دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند كە پێشتر لە هەورامان فەرمانی گرتنی هەبووە. بەپێی راگەیەندراوێكی ئەمڕۆ یەكشەممەی…
Total
0
Share