داهێنەری دەمانچەی كڵۆك كۆچی دوایی كرد

گاستن گلۆك، ناوی ئەو ئەندازیارە بەناوبانگەیە كە ناوی لە دونیای سەربازییدا یەكێكە لە ناوە دیارەكان و هەرگیز ون نابێت، ئەو لە پشت دروستبوونی دەمانچەی كڵۆكەوە بوو، ئەو دەمانچەیەی لەلایەن هێزە ئەمنییەكان و یەكە سەربازییەكانی زۆرێك لە وڵاتانەوە بەكاردێت، لە تەمەنی 94 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

گاستن گلۆك ئەندازیارێكی نەمسایی بوو، لەدایكبووی ساڵی 1929 بوو، كۆمپانیای كڵۆكی نەماسایی وێنەیەكی بڵاوكردووەتەوە كە باكگراوندێكی رەشی هەیە و لەسەری نوسیوویەتی” لە بیرەوەریی گاستن گلۆكدا”.

ئەوەی گاستن لە ساڵی 1982دا كردی كە دروستكردنی دەمانچەكە بوو، كارێكی گرنگ بوو لە پیشەسازیی سەربازییدا، بەهۆی كەمكردنەوەی كێشی دەمانچە بە بەكارهێنانی بەرگێكی پلاستیكی لە جێگای بەرگێكی پۆڵاین تێیدا و هەڵگرتنی فیشەكی زیاتر و بەستنی ئاسانتریشە بە بەراورد بە دەمانچەكانی دیكە.

بابەتی پێشتر

وەزیری دارایی رێنماییەكی نوێی بۆ دەوامكردن لە رۆژانی هەینی و شەممە دەركرد

بابەتی دواتر

نرخی مریشك دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share