لە ماوەیەکی کەمدا ژمارەی کەسانی بێکار لە ئەمریکا زیادیکردووە

بۆ دووەم هەفتەی لەسەریەک ژمارەی داواکارییەکان بۆ وەرگرتنی هاوکاری تایبەت بە کەسانی بێکار لە ئەمریکا بەرزبووەتەوە.

وەزارەتی کاری ئەمریکا ئاشکرایکردووە، “لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا ژمارەی داواکاری پێشکەشکراو بۆ وەرگرتنی هاوکاری بێکاری 12 هەزار زیادیکردووە و گەیشتووەتە 218 هەزار داواکاری”.

ئەو وەزارەتە پێشبینی زیادبوونی داواکارییەکانی کردبوو بە شێوەیەک کە بگاتە 215 هەزار داواکاری بەڵام ئەو رێژەیەی تێپەڕاند، هەروەها لە ناوەڕاستی ئەم مانگەشدا هەزار داواکاری دیکە زیادیکردبوو.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی کاری ئەمریکا لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا 199 هەزار هەلی کاریان لە کەرتی تایبەتدا رەخساندووە کە لە ژمارەی پێشبینیکراو زیاتر بووە کە 180 هەزار هەلی کار بوو.

رێژەی بێکاری لە ئەمریکا لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوودا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە 3.7٪ لە کاتێکدا پێشبینی دەکرا ئەو رێژەیە وەک خۆی بمێنێتەوە کە 3.9٪ بوو.

بابەتی پێشتر

نرخی مریشك دابەزی

بابەتی دواتر

پۆلیسی كەركوك زانیاریی نوێ لەبارەی رووداوەكەوە ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share