تۆمەتبارێك دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند كە پێشتر لە هەورامان فەرمانی گرتنی هەبووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی ئەمڕۆ یەكشەممەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، بە هاوكاریی بنكەی پۆلیسی خورماڵ تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە فەرمانی گرتنی لە بنكەی پۆلیسی خورماڵ هەبووە.

راگەیەندراوەكەی پۆلیس دەڵێت، “دوای ئەوەی فەرمانێكی گرتن لە بنكەی پۆلیسی خورماڵەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستپێكران و سەرئەنجام توانرا لە لایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی – نووسینگەی ساختەكاری بە هاوكاریی بنكەی پۆلیسی خورماڵ تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت”.

وەك بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە، تۆمەتبار (أ.ع.أ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 281 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەخانەی سلێمانی: بەهۆی بوونی تەمێکی زۆرەوە گۆڕانکاری لە بەشێک لە گەشتە ئاسمانییەکانمان روودەدات

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، لەبارەی راگرتن یان گۆڕانکاری لە گەشتە ئاسمانییەکان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بەهۆی ناجێگیریی کەشوهەوا…
Total
0
Share