سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڕی نەوتی دابەشکراوی بڵاوکردەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “تاوەکو ئێستا 200 ملیۆن لیتر نەوت لە شار و شارۆچکەکان دابەشکراوە”.

پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە بەردەوامە و بۆ هەر بەرمیلێک نەوت بڕی 103 هەزار و 500 دینار لە هەر ماڵێک وەردەگیرێت.

پێشتریش د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندبوو، “دوای هەوڵی بەردەواممان لەماوەی رابردوو بۆ وەرگرتنی رەزامەندی بۆ پێدانی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییانی هەرێم، بڕیاردرا بەناردنی 50 ملیۆن لیتر نەوت وەک بڕی یەکەم بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە نرخی پاڵپشتیکراو کە 250 دینارە بۆ لیترێک نەوت”.

بابەتی پێشتر

شارەزایەكی ئابوری: نرخی دۆلار دەگاتە 145 هەزار دینار

بابەتی دواتر

بەشێک لە شاخی تاسڵوجە هەرەسی هێنا و مەترسیی بۆ سەر تۆڕەکانی کارەبا دروستکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share