شارەزایەكی ئابوری: نرخی دۆلار دەگاتە 145 هەزار دینار

شارەزایەكی ئابوری پێشبینی دەكات دابەزینی پلەبەندی نرخی دۆلار تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بەردەوام بێت و نرخی 100 دۆلار بگاتە 145 هەزار دینار.

ماوەی چەند هەفتەیەكە نرخی دینار لە بازاڕەكاندا لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی روو لە بەرزبوونەوەیە و پێشبینی زیاتریش دەكرێت.

عەبدولڕەحمان مەشهەدانی، شارەزای ئابوری هۆكارەكەی بۆ رێوشوێنەكانی بانكی ناوەندی، بڕیارەكانی و شێوازی كاری حكومەت بەشێوەیەكی گشتی دەگەڕێنێتەوە.

ئەو شارەزایە لە لێدوانێكدا وتیشی، “سەرەڕای زیادبوونی خواست لەسەر كڕینی دۆلار لەگەڵ هاتنی كۆتاییەكانی ساڵی 2023، بەهۆی گەشتی ژمارەیەكی بەرچاوی عێراقییەكان بۆ دەرەوە و بەسەربردنی پشووی كۆتایی ساڵ، بەڵام لە هەموو حاڵەتەكاندا نرخی دۆلار لە دابەزیندایە تا دەگاتە 145 هەزار دینار بۆ هەر 100$ لە نیوەی دووەمی كانونی دووەمی 2024”.

لای خۆیەوە ناسر كنانی، شارەزای بواری دارایی پێیوایە لە دیارترین هۆكارەكانی دابەزینی نرخی دۆلار، كەمكردنەوە و سنوورداركردنی حەواڵەی نادروستە، ئەوەش بەهۆی ئەو رێككەوتنە عێراقییەی بەمدواییە لەبارەی پارەداركردنی بازرگانیی دەرەكی بە دراوی دیكەی جگە لە دۆلار ئەنجامدرا، بەتایبەت لەگەڵ لایەنی توركیدا.

لێدوانی ئەو شارەزایانە لەكاتێكدا لەماوەی رابردوو نرخی 100 دۆلار بۆ نزیكەی 170 هەزار دینار بەرزبووەوە، لەكاتێكدا ئەمڕۆ بە نزیكەی 152.500 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی نەوتی عێراق: داهاتی نەوت لە مانگی رابردوودا زیاتر لە شەش ملیار و 700 ملیۆن دۆلار بووە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، داهاتی هەناردەکردنی نەوت لە مانگی نیساندا، نزیکەی حەوت ملیار دۆلار بووە. وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی ئاگادار: ئەمڕۆ دانەغاز دەستدەكاتەوە بە هەناردەکردنەوەی غازی سروشتی

سەرچاوەیەكی ئاگادار ڕایدەگەیەنێت، لە دواینیوەڕۆی ئەمڕۆوە، دانەغاز دەستدەكاتەوە بە هەناردەکردنەوەی غازی سروشتی. ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی وت، لە ئەمشەوەوە،…
Total
0
Share