ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری رێكخستنەوەی دارایی مووچەی پەسەند كرد

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا بە كۆی دەنگ رێكخستنەوەی دارایی گشتی و بە ناوەندیكردنی مووچەی پەسەند كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ی ئایاری 2023 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە خستنەڕووی دوا پێشهاتەكانی پڕۆژەیاسای بودجە گشتیی عێراق بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025، حكومەت گفتوگۆی كرد لەسەر ئەو ماددە و بڕگانەی پەیوەندیدارن بە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستانەوە كە لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە 2ی ئایاری 2023 و هەندێك لە ماددەكانی هەمواركرایەوە و لەناویشیدا گۆڕانكاری لە ماددەی 12 و لابردنی ئەو دەستەواژەیەی مەترسی بوو لەسەر ناردنی شایستەی دارایی هەرێمی كوردستان.

لەبارەی دانوستاندن و گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ ئاماژە بۆ ئەوەش كرا كە رێككەوتن كراوە بە ئاراستەی بەرژەوەندیی هەردوولا و لەسەر بنەمای دەستوور و دابینكردنی شایستەی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەدا كە دەبێت پەلە بكرێت لە پەسەندكردنی بودجە و رێز لە ماف و شایستە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان بگیرێت و هیچ هەمواركردن و گۆڕانكارییەك لە پڕۆژەكە نەكرێت لە دەرەوەی بڕگەكانی رێككەوتن و لەیەكتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان هەردوولا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە بڕگەی دووەمدا، گفتوگۆ لەبارەی دانانی میكانیزمی پێویست بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری كۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە ڕێكخستنەوەی دارایی گشتی لە هەرێم كرا و دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە و پێشنیاركردنی چەند هەمواركردنێك، ئەنجومەنی وەزیران بە كۆی دەنگ سەرجەم بڕگەكانی بڕیارەكەی پەسەندكرد بە ڕەچاوكردنی ئەو هەموارانەی لە لایەن ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدران.

بابەتی پێشتر

هەڵمەتی یەك ملیۆن نەمام گەیشتە ئاغجەلەر

بابەتی دواتر

پلاسخارت: شەڕی سیاسیی بەردەوامی هەرێمی كوردستان و عێراق زۆر بێزاركەرە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر لەبارەی تیرۆرکردنی ئەندامێکی حدک ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، لەبارەی تیرۆرکردنی ئەندامێکی “حیزبی دێموکراتی کوردستان”ـەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “لەلایەن ستافی هۆتێلەکەوە ئاگاداری ڕووداوەکە…
Total
0
Share