سبەینێ نەوت لە سنووری قەزای چەمچەماڵ دابەشدەکرێت

پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەردەوامە و سبەینێ لە چەمچەماڵ و شۆڕش و سەنگاو دابەشدەکرێت.

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، “ئاگاداری هاوڵاتیانی ناحیەکانی شۆڕش و سەنگاو دەکەینەوە کە سبەی پێنج شەممە 9ی تشرینی دووەمی 2023 نەوتی سپی لەو دوو ناحیە دابەش دەکرێت”.

باس لەوەشدەکات،  پێویستە هاوڵاتیان کارتی زیرەکی نەوت و کۆپی ناسنامە یان کارتی نیشتیمانیان پێبێت.

پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە بەردەوامە و لە بەرامبەر هەر بەرمیلێکدا بڕی 104 هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت، لەکاتێکدا ئەو نرخە لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق 30 هەزار دینارە.

 

 

بابەتی پێشتر

کاریگەریی خواردنەوە گازییەکان لەسەر مێشک

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share