مه‌لا به‌ختیار دەنگۆی شوێنگرتنەوەی کۆسرەت ڕەسوڵ ڕەتدەكاتەوە

مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسی و به‌رژەوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى ده‌نگۆیه‌ك ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت، تا کۆسرەت ڕەسوڵ زیندووبێت، “لە مۆراڵی من دوورە بیر لەوە بکەمەوە جێگەی بگرمەوە”.

مه‌لا به‌ختیار له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه،‌ نووسیویه‌تى، “بڕیار بوو کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی باڵا و هەڤاڵ بافڵ و چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی لە 17/11/2021 ئەنجام بدرێت، بە مەرام دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە گوایە، جێگری کۆسرەت ڕەسوڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵا، لەو کۆبوونەوەیەدا دادەنرێت”.

له‌ وه‌ڵامى ئه‌و ده‌نگۆیه‌دا، مه‌لا به‌ختیار جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌، “هەتا وەڵامی ڕاپۆرتەکەم سەبارەت بە ژەهرخواردکردنم بە دانانی لیژنەی لێکۆڵینەوە نەدرێتەوە، لە هیچ کۆبوونەوەیەک و داوەتێکی سیاسی ئامادە نابم”.

دەشڵێت، “هەتا هەڤاڵ کۆسرەت ڕەسوڵ زیندوو بێت، کە هیوای چاکبوونەوە و تەمەندرێژیی بۆ دەخوازم، لە مۆراڵی من دوورە بیریش لەوە بکەمەوە جێگەی بگرمەوە”.

بۆیە مەلا بەختیار دووپاتیدەكاتەوە، “هەر پڕوپاگەندەیەک لەم بارەوە کرابێت، بە مەرام باسکراوە، بڕیاری لەم جۆرە لە بەرنامەی من و ئەنجومەنی باڵای سیاسیدا نییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: داواكاریی دەرماڵەی خوێندكاران گەیەندرایە لایەنی پەیوەندیدار

پارێزگارى سلێمانى لەبارەی خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌مڕۆی خوێندكاران په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، “پشتیوانی لە داوا ڕەواکانتان دەکەین و پەیام و…
زیاتر ببینە

ڕۆژی جیهانیی مامۆستایانە
یەکێتیی مامۆستایان: تاکە ڕێگا بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی مامۆستایان داخستنی قوتابخانەکانە

ڕێکخراوی یونسکۆی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی 5ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان دیاریکردووە، لە جیهاندا…
Total
0
Share