لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج ئەندامی خێزانێک برینداربوون

شەوی رابردوو لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای گۆڕستانی ئەنفالکراوان لە قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە پێنج کەس کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزان بوون برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، “شەوی رابردوو لەسەر رێگای مەزاری ئەنفالکراوان بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب واز پێنج کەس برینداربوون کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن و  سێ لە بریندارەکان منداڵن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئۆتۆمبێلەکە ویستویەتی لە مەزارەکەوە بە ئاراستەی ناحیەی رزگاری بۆ سەر رێگای سەرەکی بێت کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە”.

ئاشکراشیکرد، “سەرجەم بریندارەکان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لە بریندارەکان کە منداڵە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا، لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێکردووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە زاری وەزیرێك و میدیای پارتییەوە.. یەكەم دەرئەنجامی سەردانەكەی مەسرور بارزانی بۆ بەریتانیا ئاشكرادەكرێت

پەیامی شارەزایەكی تەندروستی دەربارەی ئامادەیی بۆ هەماهەنگی لەگەڵ كەرتی تەندروستیی هەرێم، لەلایەن وەزیرێكی پارتی و میدیای فەرمییانەوە وەك…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی “کۆڵ سەنتەر”ێک بۆ وەڵامدانەوەی پەیوەندی و سکاڵای هاوڵاتییان دادەمەزرێنێت

سەرۆک بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند کە سەنتەرێکی رایەڵەی پەیوەندیکردن دادەمەزرێنێت، بەمەبەستی وەڵامدانەوەی سکاڵا و داواکاریی هاوڵاتییان لە هەموو ئاستێکدا.…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سۆران: ئۆتۆمبێلێک دوو منداڵی شێلا و هەردووکیان گیانیان لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایدەگەیەنێت، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە گوندی سەرنەوس، دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share