بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بڵاوبكاتەوە. لە تۆڕی میدیایی ئێستا-وە ئەنجامەكان ببینن. چاوەڕوانبن.
دوێنێ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق لە كەركوك و پارێزگاكانی دیكەی ناوەڕاست و باشوور بەڕێوەچوو.
لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا کۆمسیۆن رێژەی بەشداریکردنی هاوڵاتیانی لە دەنگدانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی بڵاوکردەوە و زۆرترین بەشداری لەم پارێزگایانەدا بووە، (كەركوك 66٪، سەڵاحەدین 59٪، دیالە 43٪ و نەینەوا 53٪).