لە بارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە ئەپیکۆر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان، رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە گفتوگۆکانی نێوان عێراق و ئەمریکا دەکەن پەیوەست بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان “ئەپیکۆر”،  لە بارەی گفتوگۆکانی عێراق و ئەمریکا رایگەیاند، پێشوازی لەو گفتوگۆیانە دەکەین سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، و ئامادەین بۆ بەپەلە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق  بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.

لە بارەی مەرجی ئەوان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئەپیکۆر دەڵێت، پێویستە مەرجە داراییەکانیان لەرێگەی نووسراوی رەسمییەوە دڵنیایی پێبدرێت لەبارەی وەرگرتنی نەوت لە رابردوو و داهاتووشدا.

لە کۆبوونەوەی دوێنێی نێوان محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوی ئەمریکا، باس لە پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم کرا و بلینکن داوای کرد ئەو پرۆسەیە دەستپێبکاتەوە.

ماوەی زیاتر لە ساڵێکە، پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە راگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی هەڵەبجە ئاگاداری دەرچووانی چەند بەشێک دەکاتەوە و دەرفەتی کار رادەگەیەنێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە، ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا پێویستییان بە چەند پسپۆڕییەک هەیە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران: هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەمریکا بوونی نییە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران لەبارەی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا لەسەر بەڕێوەچوونی گفتوگۆ لەگەڵ تـ.ـاران زانیاریی نوێی ئاشکراکرد. وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران…
Total
0
Share