كێشەی مووچە چارەسەردەبێت و دڵنیایی بە هێزە ئەمنییەكانیش دەدرێت

وەزیری پلاندانانی هەرێم رایدەگەیەنێت، كێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەكان چارەسەردەبێت و دەشڵێت، “ئەگەر یاسای بودجە جێبەجێبكرێت هەرێمی كوردستان سوودمەنددەبێت و كێشەی مووچە نامێنێت”.

د. دارا رەشید وەزیری پلاندانانی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەگەر یاسای بودجە وەك خۆی جێبەجێبكرێت، بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانی هەرێم دەنێردرێت و كێشەی مووچە نامێنێت و هەرێمی كوردستان سوودمەنددەبێت.

سەبارەت بە مووچەی هێزە ئەمنییەكان وەزیری پلاندانانی هەرێم، وتیشی، “تائێستا ئەو كێشەیە چارەسەرنەبووە و رێككەوتن كراوە هەردوو دیوانی چاودێریی عێراق و هەرێم وردبینی لە هێزە ئەمنییەكان بكەن و كێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەكان چارەسەردەبێت و هیوادارین لەگەڵ مووچەی فەرمانبەران مووچەی هێزە ئەمنییەكان بنێردرێت.

راشیگەیاند، ئەو وەفدەی دەچێتە بەغداد لەسەر بابەتی دەروازە سنوورییەكانە و دەبێت پێناسی گومرگی لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق رێكبخرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جینۆسایدی ئێزیدییەکان بەشێکی دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران دەبێت

کارنامەی دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکرایەوە، یەکێک لە تەوەرەکانیش دەربارەی پرسی جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکانە. بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو، دانیشتنی…
Total
0
Share