بەیانی ئەمڕۆ لەناو سەنتەری شاری دهۆک دوو کەس کوژران.
هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە نزیک پارکی دڵشاد محەمەد سدیق لەناو سەنتەری شاری دهۆک دوو کەس کوژران.
لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی دهۆک دەستیانپێکردووە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ناسنامەی قوربانییەکان بڵاونەکراونەتەوە.