هەرێم و بەغداد نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی و هۆكارەكەی ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بەدواداچوونەكانمان تا ئێستا هەرێم و بەغداد لەبارەی دەستبەكاربوونی لیوای 20 نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی و بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەی دیكە لەو بارەیەوە ئەنجامبدرێت.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سەبارەت بە دەستبەكاربوونی لیوا هاوبەشەكە كە بە لیوای 20 ناوی دەبرێت تا ئێستا وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەغداد داوای گۆڕینی چەند ئەفسەرێكی ئەو لیوایەی كردووە لە هەمانكاتدا چەند گرفتێكی كارگێڕیی دیكە هەیە و بڕیارە كۆبوونەوەی دیكە ئەنجامبدرێت.

بابەتی پێشتر

لەبارەی بەكارهێنانی بەرهەمی مریشك و هێلكەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی دواتر

ستران عەبدوڵڵا: كۆنگرە گۆڕ‌انكاری بەسەر پڕۆگرامی حزبدا دەهێنێت و سەركردایەتییەكی نوێش هەڵدەبژێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاتر لە 100 پەرلەمانتار داوادەكەن موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەئەلیكترۆنی لەلایەن بەغدادەوە دابەشبكرێت

زیاتر لە 100 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە پرۆژەیاسایەكدا داوادەكەن موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەئەلیكترۆنی و ڕاستەوخۆ لەلایەن حكومەتی ناوەندەوە…
Total
0
Share