وەزیرێکی پێشووتری حکومەتی هەرێم کۆچی دوایی کرد

بەیانیی ئەمڕۆ وەزیری پێشووتری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاندووە، “بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (دکتۆر یادگار رەئوف حشمت) پزیشکی دێرین و بەئەزموون لەشاری سلێمانی و وەزیری پێشووتری تەندروستی لە کابینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رادەگەیەنین”.

دکتۆر یادگار رەئوف، لدە کابینەی شەشەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەزیری تەندروستی بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: بەكارهێنانی سوپا و رەفتاری لەم شێوەیە هەنگاوێكی مەترسیدارە

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەكارهێنانی سوپا دژی جووتیارانی كورد هەنگاوێكی مەترسیدارە و داهاتووی پێكەوەژیان دەخاتە مەترسییەوە.…
Total
0
Share