هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە رێوڕەسمێكی گەورە ئەنجامدەدات

بە ئامادەبوونی سەرۆكی یەكێتی بڕیارە ئەمڕۆ هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە رێوڕەسمێكی گەورە ئەنجامبدات.

رێوڕەسمەكە كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی كانونی یەكەم بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گۆڕەپانی مەکتەبی سیاسیی یەكێتی لە گەڕەکی شۆراو سازدەكرێت.

دوێنێ سەرۆكی یەكێتی گەیشتە كەركوك و زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ توێژە جیاجیاكانی شارەكە ئەنجامدا، ئێوارەش لە چێشتخانەیەكی شارەكە لەنێو كەركوكییەكاندا نانی ئێوارەی خوارد.

بڕیارە دووشەممەی هەفتەی ئایندە 18ی كانونی یەكەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە پارێزگاكانی عێراق جگە لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی سەرپەرشتیی فێستیڤاڵی سولی فێست: بەرزکردنەوەی نرخی بلیتی هاتنەژوورەوە بۆ هاوکاریی نەخۆشخانەی هیوایە

لیژنەی سەرپەرشتیی فێستیڤاڵی سولی فێست، ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە بەرزکردنەوەی نرخی بلیتی هاتنەژوورەوە بۆ پارکی هەواری شار بڵاوکردەوە لە…
Total
0
Share