پسپۆرێك پێیوایە بەرزیی رێژەی چەوری لە سیستمی خۆراكیی رۆژانەدا مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاددەكات.
دكتۆر سێرگی ڤیالۆڤ، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەناو و جگەر رایگەیاند، كحول و خواردنە دەوڵەمەندەكان بە چەوری هۆكاری سەرەكیی زیادبوونی كێشەكانن لە پەنكریاسدا.
وتیشی، “نزیكەی 85%ی حاڵەتەكانی هەوكردنی پەنكریاس دەگەڕێنەوە بۆ دوو هۆكار، زیادخواردنەوەی كحول، لاوازیی دەردانی زراو و لاوازیی كاركردنی، هۆكارێكی دیكەش زیادبوونی رێژەی خۆراكە چەورەكانە لە سیستمی خۆراكدا”.
ئەگەر كەسێك هەستی بە ئازار لە ناوچەی پەنكریاسیدا كرد، دوو هەوڵ هەن بۆ وەستاندنی نەخۆشییەكە، گۆڕینی شێوازی ژیان و خواردنی ئەو دەرمانانەی پزیشك دەینوسێت، یاخود “ئەنجامدانی نەشتەرگەری” ئەو پسپۆڕە وا دەڵێت.
ئەوەشی خستەڕوو، قەڵەوی و بەرزیی رێژەی چەوری لە خۆراكدا، لێكەوتەی نەرێنییان هەیە لەسەر تەندروستی، هەروەها مەترسیی تووشبوون بە جۆرە جیاوازەكانی شێرپەنجە زیاددەكەن، لەنێویشیاندا شێرپەنجە پەنكریاس.