بۆ بەهێزیی ئێسک و پیرنەبوون.. 6 خۆراکی دەوڵەمەند بە فۆسفۆر

فۆسفۆر یەکێکە لەو پێکهاتە خۆراکییانەی گرنگییەکی زۆری هەیە و دەکرێت لە چەندین خواردندا بەدەستیبهێنیت.

بیانکا تامبۆریلۆ پسپۆڕی خۆراک بە پێگەی “وێڵ ئاند گود”ـی ڕاگەیاندووە، “فۆسۆر گرنگە بۆ بەهێزکردنی ئێسکەکان و ددان” و بەرپرسیاریشە لەوەی ماسولکەکان بە باشی کاری خۆیان بکەن و یارمەتیی جەستە دەدات خۆراک بگۆڕێت بە وزە.

بەپێی پەیمانگای تەندروستیی ئەمریکی (NIH)، وەرنەگرتنی بەشی پێویستی فۆسفۆر دەبێتە هۆی لەدەستدانی ویستی خواردن، کەمخوێنی، لاوازیی ماسولکەکان، ئێسکەنەرمە و کێشەی پێست.

فۆسفۆر لەو خۆراکانەدا هەیە کە ڕێژەی پرۆتینیان بەرزە و لە شێوەی کەپسوولی تەواوکەری خۆراکییشدا هەیە.

خەڵکانی سەروو 19 ساڵان ڕۆژانە پێویستیان بە 700 میلیگرام فۆسفۆر هەیە و ئەوانەی گەنجترن 1250 میلیگرام-یان دەوێت.

تامبۆریلۆ 6 خۆراکی دیاریکردووە کە دەوڵەمەندن بە فۆسفۆر و یارمەتیدەرن بۆ تەندروستی و بەهێزیی ئێسکەکان.

سەردین

خواردنی 85 گرام سەردین بڕی 417 ملیگرام فۆسفۆر دەداتە جەستە، ئەمە لەپاڵ چەندین سوودی تەندروستیی دیکەدا وەک کالسیۆم، ڤیتامین D و B12.

ناوکی کاڵەک

30 گرام ناوکی کاڵەک 332 میلیگرام فۆسفۆری تێدایە، ئەمە لەپاڵ پرۆتینی ڕووەکی و چەوری و مەگنسیۆمدا.

مریشک

136 گرام لە گۆشتی مریشک 304 میلیگرام فۆسفۆری تێدایە.

قەل

136 گرام لە گۆشتی قەل 298 میلیگرام فۆسفۆر بە جەستە دەدات.

ماسیی سەلەموون

85 گرام ماسیی سەلەموون بڕی 214 میلیگرام فۆسفۆری تێدایە.

هێلکە

بە خواردنی دوو هێلکە دەکرێت 191 میلیگرام فۆسفۆر وەربگریت، کە دەکاتە 30%ـی ئەو ڕێژەیەی ڕۆژانە پێویستە وەریبگریت.

بابەتی پێشتر

دزەپێکردنی پرسیاری تاقیکردنەوەکان لە عێراق سەدەیەکە بەردەوامە

بابەتی دواتر

وەتسئاپ تایبەتمەندییەکی نوێ و گرنگ زیاددەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share